Zaniary
لە ئاپی زانیاری دەیان هەزار بابەت و زانیاری بە زمانی شیرینی کوردی
App details
Advertisement
App description
Android App Analysis and Review: Zaniary, Developed by yad technology. Listed in News & magazines Category. Current Version Is 1.0.2, Updated On 22/05/2024 . According to users reviews on Google Play: Zaniary. Achieved Over 983 Installs. Zaniary Currently Has 1 Reviews, Average Rating 5.0 Stars
ده‌رباره‌ی زانیاریپێناسه
تۆڕی میدیایی زانیاری تۆڕێکی میدیای سەربەخۆی کوردیی ئازادە، لە بواری بڵاوکردنەوەی زانست و زانیاری و ڕووناکبیریی گشتی کاردەکات لەڕێگەی میدیای بینراو و بیستراو، بە شێوەی (کاغەز و دەنگ و ڕەنگ و ئەلیکترۆنی) بەرهەمەکانی پێشکەش دەکات.
ستراتیجی کارکردن
تۆڕی میدیای زانیاری ده‌یه‌وێت هه‌ندێك له‌و بۆشاییه ڕووناکبیرییەی كه له بواری میدیای بیستراو و بینراوی کوردی هەیە پڕبكاته‌وه و كێشه‌ی كه‌می سه‌رچاوه‌ی زانیاری و ڕۆشنبیریی گشتی به زمانی كوردی له تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت چاره‌سه‌ر بكات، تۆڕی میدیای زانیاری ده‌یه‌وێت زانیاری گشتی و به‌رهه‌مه ڕۆشنبیرییه‌كانی بگه‌نه زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك. هه‌روه‌ها وه‌ك یه‌كه‌مین تۆڕی ڕووناک‌بیری كوردی ده‌یه‌وێت زانیاری و به‌رهه‌می نوێش پێشكه‌ش بكات كه تا ئێستا لایه‌نه ڕۆشنبیرییه‌كان له كوردستان نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه و نه‌یگه‌شتوونه‌تێ. چونكه چه‌نده ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی به‌رهه‌مه‌كانی تۆڕی ڕۆشنبیری زانیاری زۆرتربن، چانسی په‌ره‌پێدان و باشتركردنی به‌رهه‌مه‌كانیشی ڕوو له زیادبوون ده‌كه‌ن. ئه‌ویش له ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی ڕێكلامی زۆرتر و دۆزینه‌وه‌ی سپۆنسه‌ر و سه‌رچاوه‌ی داهاتی به‌هێزتر.
بۆ تۆڕی میدیای زانیارییش فه‌لسه‌فه‌ی كاركردن وه‌ك گرووپێك له‌وه‌دایه، كه به‌و هۆیه‌وه زۆرترین گرووپی به‌كارهێنه‌رانی جیاواز سوود له فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ربگرن.
بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ستراتیجه و گه‌یشتن به‌و ژماره فراوانه‌ی به‌كارهێنه‌ران، تۆڕی میدیای زانیاری ده‌یه‌وێت ته‌نیا كار له‌سه‌ر فره‌چه‌شنیی به‌رهه‌مه‌كانی نه‌كات، به‌ڵكو پێی گرنگه له ڕووی چۆنایه‌تیشه‌وه به‌رهه‌مه‌كانی له ڕیزی پێشه‌وه‌دا بن و به به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه ڕۆشنبیرییه جیاوازه‌كان هه‌میشه له پله‌ی یه‌كه‌میندا بمێنێت. ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی زۆرتری به‌كارهێنه‌ران ده‌بێت و ئاستی به‌كارهێنانیش به‌رزتر ده‌كاته‌وه.
جێبەجێکردنی ئەم ستراتیجە بەپێی میکانیزمێک دەبێت کە ستافی تۆڕی میدیای زانیاری دایدەڕێژێت و پلانی جێبەجێکردنی بۆ دادەنێت.
بنه‌ماكانی كاركردن
تۆڕی میدیای زانیاری لە بەرهەمهێنان و پێشکەشکردنی بەرهەمەکانیدا خۆی بە پابەند دەزانێت بەو بنەما پیشەییانەی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و ڕووناک‌بیری لە بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکاندا هاتوون. پاراستنی ئەتەکێتی كاركردنی پیشه‌ییانه مەرجی سەرەکیی هەڵهێنانی هەر هەنگاوێکە لەلایەن تۆڕی ڕۆشنبیریی زانیارییه‌وه بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکانی.
هەروەها لەڕووی کولتووری و کۆمەڵایەتی و مێژوویی و زانسته مرۆڤايه‌تیيه‌كانه‌وه، تۆڕی میدیای زانیاری به ئەرکی خۆی دەزانێت کە بەشداربێت لە بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگە و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و نەریتە زیانگیەنەرەکان بە کۆمەڵگەی کوردستان.
We are currently offering version 1.0.2. This is our latest, most optimized version. It is suitable for many different devices. Free download directly apk from the Google Play Store or other versions we're hosting. Moreover, you can download without registration and no login required.
We have more than 2000+ available devices for Samsung, Xiaomi, Huawei, Oppo, Vivo, Motorola, LG, Google, OnePlus, Sony, Tablet ... with so many options, it’s easy for you to choose games or software that fit your device.
It can come in handy if there are any country restrictions or any restrictions from the side of your device on the Google App Store.
Changelog / What's New
fix some bugs